شەقامێكی سەرەكی هەولێر بۆ ماوەی مانگێك دادەخرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد، بەهۆی گەیشتنی كاركردن لە دروستكردنی ئاوەڕۆی سندوقی بۆ سەر شەقامی (60) مەتری نزیك سایلۆی كۆنی هەولێر، لە سبەی سێشەممەوە (2ی ئابی 2022) تا ماوەی یەك مانگ دیوی ناوەوەی شەقامەكە دادەخرێت.

هاتووچۆی هەولێر لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژەی بەوە كرد، شەقامی (60) مەتری، ئەو بەشەی دەكەوێتە نێوان سێڕیانی “لەیلا قاسم” و سێڕیانی دارایی بە تەواوی دادەخرێت.

ئاماژە بەوەش كراوە، لەو ماوەیەدا شوفێران دەتوانن بۆ هاتووچۆی جێگرەوە، شەقامی (30) مەتری و شەقامی ناو گەڕەكی كوردستان و شەقامە لاوەكییەكانی ناو گەڕەكی سایلۆ بەكاربێنن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا