شاندێکی وەزارەتی دارایی بۆ راستکردنەوەی هەڵەیەک لەبارەی داهاتی ناوخۆی هەرێم سەردانی بەغدا دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

شاندێکی وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی راستکردنەوە ‘هەڵەی’ 905 ملیار دینار داهاتی ناوخۆی هەرێم سەردای بەغدا دەکات.
دوای ئەوەی وەزارەتى دارایی عێراق بەفەرمی داواى لە هەرێمى کوردستان کردووە زیاتر لە 905 ملیار دینارى داهاتى نانەوتیی دوو مانگ رادەست بکەن، بەڵام بەپێی زانیارییەکان، کە لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان وەرگیراون، هەڵە لە نووسراوێکیاندا کراوە، بۆ ئەم مەبەستە شاندێکی تەکنیکی دەنێرێت بۆ بەغدا.
میدیای پارتی لەمبارەیەوە رایگەیاند کێشەى ئەو بڕە پارەیە لەوەدا بووە کە بە “هەڵە” پارەى سپاردەى بانکەکان، قەرزى کارەبا، هاوکاریى هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە لەگەڵى هەژمارکراوە و نێردراوە بۆ بەغدا.
بە جیاکردنەوەى ئەو پارانە، داهاتى ئەو دوو مانگە نزیکەى 700 ملیار دینارە، بۆیە شاندێکى تەکنیکیی هەرێمى کوردستان سەردانى بەغدا دەکات، ئامانجى سەرەکى رێککەوتنە لەسەر داهاتى فیدراڵى و چەسپاندنی جۆری داهاتەکان و رادەستکردنیان بە حکومەتی ناوەندی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا