بەشێکی دیکەی ڤاکسینی فایزەر دەگاتە عێراق

پۆڵەتیک پرێس

وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق رایگەیاند، بەشێکی دیکەی ڤاکسینی کۆرۆنا لەبەرهەمهێنانی کۆمپانیای فایزەر گەیشتووەتە عێراق.

بەپێی بەیاننامەکەی وەزارەتی تەندروستیی، سندوقەکانی ڤاکسینی فایزەر کە گەیشتوونەتە عێراق لەڕێی ساردکەرەوەی تایبەتەوەوە و لەیەک کاتدا گەیەندراوەتە ناوەندەکانی کوتان لەتەواوی پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان.

لەماوەی رابردوو بە چەند قۆناغێک ڤاکسینی فایزەر گەیشتە عێراق و هەرێم و بەشێک لەهاوڵاتیانیش ژەمی یەکەمی ڤاکسینەکەیان وەرگرتووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا