وەزارەتی پلاندانانی عێراق وادەی ئەنجامدانی سەرژمێری دانیشتووانی ئاشکراکرد

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی پلاندانانی عێراق ڕایگەیاند، شەش مانگی دیکە سەرژمێری دانیشتووانی عێراق ئەنجام دەدرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە25ی نیسان، محەمەد عەلی تەمیمی، وەزیری پلاندانانی عێراق ئاشکرایکرد،” بڕیارە لە 20ی تشرینی دووەمی داهاتوودا سەرژمیری گشتی دانیشتووانی عێراق بەڕێوەبچێت”.

ئاماژەی بەوەکرد، مانگی ئایاری داهاتوو، سەرژمێری ئەزموونی بەڕێوەدەچێت و لەئێستادا دەستیانکردووە بە راهێنانی 120 هەزار فەرمانبەر، کە پرۆسەکە بەڕێوەدەبەن.

روونیکردەوە، سەرژمێری ئەزموونی و راهێنانی کارمەندان لەسەر شێوەی ژماردنەکان، لەنیوەی دووەمی مانگی ئایار دەستپێدەکات و بۆماوەی دوو مانگ بەردەوام دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا