حکومەتی عێراق ڕێژەی باجی گومرگی هاوردەکردنی هێلکەی بۆ 70% زیادکرد

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا بە دانانی باجی گومرگی هاوردەکردنی هێلکە بە ڕێژەی 50%، جگە لە ڕێژەی 20%ی باجی گومرگی پێشوو.

ڕۆژی پێنجشەممە 25ی نیسانی 2024 ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا، بڕیاریدا بە زیادکردنی ڕێژەی باجی گومرگی هاوردەکردنی هێلکە بۆ 70%.

هەروەها ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری داوە بە پابەندکردنی بەرهەمهێنەران بە دانانی لێبڵی ستاندارد لەسەر بەرهەمەکانی هێلکە (ناوی بەرهەم، ڕێکەوتی بەرهەمهێنان و بەسەرچوون)، هاوکات هەموو بەرهەمهێنەرانی هێلکەی پابەند کردووە لە ماوەی سێ مانگدا، ئەو بڕیارە جێبەجێ بکەن و لەسەر هەموو هێلکەیەک ئەو زانیارییانە بنووسن.

هەر بە گوێرەی بڕیارەکەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، ڕێگری دەکرێت لە گواستنەوەی ئەو هێلکانە کە ڕێکەوتی بەرهەمهێنان و بەسەرچوونیان لەسەر نەنووسراوە، لە نێوان پارێزگاکاندا .

ئەو بڕیارانەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە 2ی ئایاری 2024 ەوە دەچنە بواری جێبەجێکردنەوە و هەردوو وەزارەتی بازرگانی و کشتوکاڵ و لایەنە پەیوەندیدارەکانی دیکەی ڕاسپاردووە بەدواداچوونی بەردەوام بکەن بۆ جێبەجێ کردنی بڕیارەکان و مانگانەش ڕاپۆرتی خۆیان لەو بارەیەوە پێشکەش بە ئەنجوومەنی وەزارەتی ئابووری بکەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا