توركیا هێرشی زەمینی بۆسەر پەكەكە دەستپێكرد

پۆڵەتیك پرێس

سوپای توركیا لە خاڵی سەربازی لە گوندی ئورە لە سنوری ناحیەی كانی ماسێ لە قەزای ئامێدی هێرشی زەمینی بۆسەر پەكەكە دەستپێكرد.

10 رۆژ بەرلە ئێستا توركیا سوپای خۆی لە خاڵێكی نوێ بەناوی گرێ بەرستینكێ كە دوو كیلۆمەتر لە گوندی ئورە دوور جێگیركردووە، بەرەبەیانی رۆژی هەینی سوپای توركیا لەو خاڵی سەربازییە هێرشی زەمینی بۆ دەوروبەری گوندەكە دەستپێكردووە.

هێرشەكە بە تۆپباران و بۆردوومانی هێلیكۆپتەر دەستی پێكردووە و دواتر سوپای توركیا لە رێگای زەمینییەوە نزیكی گوندی ناوبراو بوونەتەوە.

سوپای توركیا لە هەردوو ناوچەی كانی ماسێ‌ و ئاڤاشێن لە 23 ی نیسانی رابردووەوە ئۆپەراسیۆنی چنگی هەورە بروسكەی ئەنجامن داوەو رۆژانە تۆبپاران و بۆردومانی گوندەكانی ئەو ناوچانە دەكات و بەهۆی ئەو ئۆپەراسیۆنەوە تا ئێستا دانیشتووانی 25 گوندی سنورەكە، گوندەكانی خۆیان جێهێشتووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا