رێبوار كەریم مەحمود رەتیدەكاتەوە گفتوگۆ لەبارەی كەمكردنەوەی هێزی پێشمەرگە كرابێت

پۆڵەتیك پرێس:
ئەندامێكی پەرلەمانی عێراق رەتیدەكاتەوە لەبەغدا گفتوگۆ لەبارەی كەمكردنەوەو هەڵوەشاندنەوەی هێزی پێشمەرگەی كوردستان كرابێت و دەڵێت: باسكردنی ئەو پرسە تەنیا بۆ راكێشانی هەست و سۆزی خەڵك و بەدەوامیدانی دزی و گەندەڵییە لەهەرێم.

لە چوار چێوەی دانوستانی نێوان هەردو حكومەتی عێراق و هەرێم ژمارەیەك لە پەرلەمانتارانی شیعەكان، داوای كەمكردنەوەی هێزی پێشمەرگەی هەرێم‌و ئاشكراكردنی ژمارەی راستەقینەی ئەو هێزەیان لە بەرپرسانی حكومەتی هەرێم كردووە.

رێبوار كەریم، ئەندامی هاوپەیمانی هیوای كوردستان لەپەرلەمانی عێراق بۆ پۆڵەتیك پرێس وتی: ئەو قسانەی لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی پێشمەگە و قەوارەی سیاسی دەكات، دورە لەڕاستییەوە كەس باسی نەكردووە، تاك تاك لێرە و لەوێ هەیە، بەڵام بۆچوونی هیچ حیزبێكی سیاسی نییە.

ئەو پەرلەمانتارە وتیشی: پێشمەرگە پرسێكی دەستوورییە، بەڵام باس لەراستی ژمارەی پێشمەرگە دەكرێت و دەیانەوت بندیوارەكان دەربكرێن و ئەوەی، كە چاكە خوازیش بێت ئەوەی دەوێت.

ئەندامەكەی پەرلەمانی عێراق جەختیكردەوە، كەس ناتوانێت باسی هەڵوەشاندنەوەی پێشمەرگە بكات، چونكە ئەگەر ئەوان ئەو داوایە بكەن، ئێمەش داوای هەڵوەشاندنەوەی سەرجەم هێزەكانی دیكە دەكەین.

ماوەی رابردوو لەمیدیای عێراقی بڵاوبووەوە، كە بەشێك لەلایەنە سیاسییەكان لەگەڵ ئەوەن هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان هەڵوەشێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا