پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزارەتی پەروەردەی هەرێم، بە نوسراوێکی فەرمی کە ئاراستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکان کراوە، ساڵنامەی خوێندنی پەیمانگە حکومی و ناحکومییەکانی بڵاوکردەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە7ی ئەیلول، وەزارەتی پەروەردە، ساڵنامەی خوێندنی پەیمانگە حکومی و ناحکومییەکانی بڵاوکردەوە، کە لە 13ی ئەیلولی 2023 دەستپێدەکات و لە 20 ی حوزەیرانی 2024 کۆتایی دێت.
هاوکات، بەپێی ساڵنامەکە لە 21ی کانوونی دووەمی 2024 وەرزی دووەمی خوێندن دەستپێدەکات و لە 12ی ئایاریش تاقیکردنەوەی کۆتایی ساڵ دەستپێدەکات.