ژوری بازرگانی سلێمانی لەبارەی گرانبونی بەنزین ڕونکردنەوە دەدات

پۆڵەتیك پرێس

سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت ڕسومات لەسەر هاوردەکردنی بەنزین دەهێندە زیادیکردووە و نرخی دۆلار و هاوکارینەکردنی حکومەت بۆ بانزینخانەکان هۆکاری گرانبونی بەنزینە.

سیروان محەمەد،سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایگەیاند، بازرگانانی هاوردەکردنی سوتەمەنی پێیان ڕاگەیاندین نرخی سوتەمەنی لەسەر ئاستی جیهان زیادیکردووە ، دابەزینی دیناری عێراقی بەرامبەر دۆلار و زیادبونی ڕسومات هۆکارێکی دیکەی بەرزبونەوەی نرخی سوتەمەنیە .

راشیگەیاند: حکومەتی هەرێمی کوردستان پێویستە پەیوەندیەکانی لەگەڵ حکومەتی ناوەندی زیاد بکات بۆوەرگرتی ئەو بڕە بەنزینەی چۆن بۆ پارێزگاکانی خواروی عێراق دابین دەکرێت هەرێمی کوردستان بێ بەش نەبێت لەو بڕە سوتەمەنیە کەنرخی بە ٤٥٠ دینار دیاریکردووە بەمەش نرخ جێگیر دەبێت.

هەروەها سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، ئاماژە بەوەشدەکات، پێدانی مۆڵەتی هاوردەکردنی بەنزین پێشتر لەلای پارێزگاری سلێمانی بووە بۆ هاوردەکردنی سوتەمەنی بەڵام ئێستا چووەتەوە لای بەڕێوەبەرایەتی سامانە سروشتیەکان کە بۆ هەر تۆنێک ١٥ بۆ  ٢٥ دۆلار وەردەگرێت وە رسوماتی باجی دەرامەت لە ١٨ هەزار دینارەوە زیادبووە بۆ ١٨٠ هەزار دینار ئەوانەش هەمووی کاریگەری لەسەر بەرز بونەوەی نرخی بەنزین  هەبووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا