سەندیكای رۆژنامەنووسان: كەناڵەكان نا بەرپرسانە ڕووماڵی خۆسوتاندنی گەنجەكەیان كرد

پۆڵەتیك پرێس

سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان رایدەگەیەنێت، ئەو كەناڵ و ڕۆژنامەنووسانەی لە شوێنی ڕووداوی خۆسووتاندنی گەنجەكەبوون، زۆر نا بەرپرسانە خەریكی ڕووماڵی ڕووداوەكە بوون، بێ ئەوەی گوێ بدەنە ئەوەی كە دەبوو لە جیاتی گرنگیدان بە هەواڵی خۆسوتاندنەكەی، گیانی ناوبراویان ڕزگار بكردایە و نەیانهێشتایە خۆی بسوتێنێت.

ئەنجومەنی سەندیكای ڕۆژنامەنووسانی كورستان لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند: پاش ئەوەی رۆژی (18ی ئایاری 2021) ژمارەیەك پەنابەری ڕۆژهەڵاتی كوردستان لە بەردەم بارەگای نەتەوە یەكگرتووەكان لە شاری هەولێر كۆبوونەوە بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی لە بێ وەڵام مانەوەی كەیس و داواكانیان، هاوڵاتییەكی ڕۆژهەڵات بە ناوی (بێهزاد مەحمودی) ناسراو بە (محەمەد) بەنزینی بە خۆیدا كرد و لە بەردەم چەند ڕۆژنامەنووسێك ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا.

لە بەیاننامەكەدا ئەوەشخراوەتە روو، بە داخەوە ئەو كەناڵ و ڕۆژنامەنووسانەی لە شوێنی ڕووداوەكە بوون، زۆر نابەرپرسانە خەریكی ڕووماڵی ڕووداوەكە بوون، بێ ئەوەی گوێ بدەنە ئەوەی كە دەبوو لە جیاتی گرنگیدان بە هەواڵی خۆسوتاندنەكەی، گیانی ناوبراویان ڕزگار بكردایە و نەیانهێشتایە خۆی بسوتێنێت و ئەوە دەبوە پیشەییبوون و ئینسانیبوون و كارێكی مۆراڵی، كە دەیانتوانی ئەو كارە بكەن و نەیانكرد.

باس لەوەشكراوە، ئەم ڕووداوە پێماندەڵێت، هێشتا میدیا و ڕۆژنامەنووسی ئێمە تەنها و تەنها بە دوای هەواڵەوەیە، نەك ناوەڕۆكی هەواڵ و ڕەهەند و لێكەوتەكانی، گەر وانییە، دەبوو ڕۆژنامەنووسەكان مایكەكان فڕێبدەن و باوەش بە گەنجەكەدا بكەن، ئەوە دەبوە هەواڵ و شانازی، نەك ئەوەی بە بەرچاوی ئەوانەوە ڕوویداوە و بێدەنگبوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا