بافڵ تاڵەبانی: كاكەییەكان رۆڵی بەرچاویان هەبووە لە خەبات و تێكۆشانی گەلی كورد

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەباشان پێشوازیكرد لە ئیبراهیم ئاغا كاكەیی و ژمارەیەك كەسایەتی لە خزمانی كاكەیی و لە دیدارێكدا رایگەیاند، كاكەییەكان رۆڵی بەرچاویان هەبووە لە خەبات و تێكۆشانی گەلی كورد و بەدرێژایی مێژوو هەوێنی ئاشتی، تەبایی و پێكەوەژیان بوون.

لە دیدارێكدا كە مەلا كەریم، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئامادەیبوو، بافڵ تاڵەبانی جەختی لە گرنگی پەرەپێدان و پتەوكردنی گیانی برایەتی و پێكەوەژیان لەنێوان هەموو نەتەوە و پێكهاتەكان كردەوە و لەو نێوەندەشدا رۆڵی خزمانی كاكەیی وەك بەشێكی رەسەنی كۆمەڵگەی كوردی بەگرنگ زانی و روونیكردەوە، كاكەییەكان رۆڵی بەرچاویان هەبووە لە خەبات و تێكۆشانی گەلی كورد و بەدرێژایی مێژوو هەوێنی ئاشتی، تەبایی و پێكەوەژیان بوون، لە رابردووشدا چەندینجار رووبەڕووی غەدر و هەڕەشە بوونەتەوە، بۆیە قوربانیدانتان جێگای رێز و پێزانینی یەكێتییە و ئێمە هەرچیمان بۆ بكرێت بۆ خزمەتكردنتان بەئەركی خۆمانی دەزانین.

هاوسەرۆك داوای لەخزمانی كاكەییش كرد لەم خەباتی دیموكراسی و هەڵبژاردنەشدا وەك هەمیشە رۆڵی گرنگ و پێشەنگ ببینن بۆ سەرخستنی هاوپەیمانی كوردستان و پارێزگاری لە مافە نەتەوەیی و نیشتمانییەكان بكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا