پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی نرخی کارەبای سیتییەکانی دیاریکرد و دەڵێت هەر لایەنێک پابەند نەبێت سزا دەدرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 25ی نیسانی 2024، لیژنەی باڵای دیاریکردنی نرخی کارەبای کۆمەڵگاکانی نیشتەجێبوون کە سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانین کۆبووەوە و تێیدا نرخی کارەبای مانگی نیسانی سیتییەکانی دیاریکرد.
لیژنەکە لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاریداوە کە بەگوێرەی نرخی گازوایل لە بازاڕ و ئەو توێژینەوەی کە بۆ خەرجیی موەلیدەی سیتییەکان ئامادەکراوە، نرخی هەر کیلۆواتێک بەرامبەر بە 252 دینار دیاریکرا.
بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی ئاگاداری سەرجەم سیتییەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی پابەندبن بە نرخەکەوە، بە پێچەوانەوە ئەگەر زیاتر لەو نرخە وەربگرن رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێنەوە.