بۆچی هێڵەكانی ئینتەرنێت قەرەبووی بەشداربووان ناكەنەوە؟

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێم دەڵێت، لەبەرامبەر ئەو كاتەی بەهۆی تاقیكردنەوەكانی كۆتایی ساڵەوە هێڵەكانی ئینتەرنێت رادەوەستێت ئەگەر بەشداربووان سكاڵا تۆماربكەن بەدواداچوون بۆ سكاڵاكەیان دەكەین، بەڵام ئێمە دەزگای ئاسایش و دادگانین بتوانین لێكۆڵینەوە لەگەڵ ئەو كۆمپانیایانەبكەین تا قەرەبووی بەشداربووان بكەنەوە.

ساڵانە بەهۆی تاقیكردنەوەكانی كۆتایی پۆلەكانی نۆ و 12 ، لە هەردوو خولی یەكەم و دووەمی تاقیكردنەوە گشتییەكان، لە رۆژانی تاقیكردنەوەدا بۆ ماوەی چەد كاتژمێرێك هێڵەكانی ئینتەرنێت رادەوەستن، بەبێ‌ ئەوەی دواتر كۆمپانیاكانی ئینتەرنێت دواتر قەرەبووی بەشداربووان بكەنەوە.

لەوبارەیەوە دیلان رەشاد، وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێم بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: بڕیارەكە لە دەستی ئێمە نییە چونكە وەزارەتی پەروەردە داواكاری ئاراستەی ئێمەكردووە كە ئێمە ئاگاداری كۆمپانیاكانی ئینتەرنێت بكەین كە ماوەی ئەو سێ‌ كاتژمێرەی كاتی تاقیكردنەوەی كۆتایی پۆلی 12 ەیە، لەبەر رێگری لە قۆپییە و فرۆشتنەوەی پرسیار و وەڵامەكانی تاقیكردنەوەكان هێڵەكانی ئینتەرنێت رابگیرێن.

وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن وتی: كۆمپانیاكانی ئینتەرنێتیش زەرەرمەند دەبن بەڵام لەبەرپێناو بەرژەوەندی گشتی پابەند دەبن.

رونیشیكردەوە، كاتێك هاووڵاتیان دەڕۆن هێڵێكی ئینتەرنێت دەكڕن گرێبەستێك واژوودەكەن، ئەگەر بەپێی ئەو گرێبەستە سەرپێچییەك هەبێت لەلایەن كۆمپانیاوە بەرامبەر بەشداربووان، بەشداربووان دەتوانن سكاڵا تۆماربكەن و ئێمەش بەدواداچوون بۆ كێشە و گرفتەكە دەكەین.

لەبارەی قەرەبوونەكردنەوەی ئەو سێ‌ كاتژمێرەی بەهۆی تاقیكردنەوەكانەوە هێڵەكانی ئینتەر رادەوەستن دیلان رەشاد وتی: هەركەسێك سكاڵای هەبێت و سكاڵاكەی بگەیەنێتە بەشی یاسایی وەزارەت ئێمەش بۆی بەرزدەكەینەوە و بەدوایدا دەچین.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا