لاهور شێخ جەنگی جەخت لە چارەسەركردنی كێشەكانی هەولێرو بەغدا دەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس:
لاهور شێخ جەنگی جەخت لە چارەسەركردنی كێشە ھەڵپەسێردراوەكانی نێوان حكومەتی فیدراڵی عێراق و حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر بنەمای دەستوور دەكات.

لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتمانی، بۆ بودجەی ساڵی داهاتوویش، داوا لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەكات رۆڵی خۆی ببینێت لە دابینكردن و دیاریكردنی شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان و ئەو كێشەیە بەیەكجاریی چارەسەر بكرێت.

هەروەها رایگەیاند، چتیر موچە و بودجەی هەرێمی كوردستان ئاوێزانی كێشەو ململانێ سیاسییەكان نەكرێت، چونكە ئەوە مافێكی دەستوری خەڵكی كوردستانە.

قسەكانی هاوسەرۆكی یەكێتی لەمیانی كۆبوونەوەیەكی بووە لەگەڵ محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، كە لاهور شێخ جەنگی ئەوەشی راگەیاندووە، لەكۆبوونەوەكە گفتوگۆمانكرد لەسەر بارودۆخی وڵات لەبەر رۆشنایی گۆڕانكاریی و پێشهاتە سیاسی و ئابووری و ئەمنییەكان و گرتنەبەری رێوشوێنەكان و دۆزینەوەی چارەسەر بۆ كێشەكان.

 

ماوەی دوو رۆژە محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لەشاری سلێمانییەو لەمیانی سەردانەكەشی دەستی بەكۆبوونەوە لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان كردووە، كە پێشتر پۆڵەتیك پرێس ئاشكرایكرد، ئامانجی سەردانەكەی ئامادەكارییە بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق‌و پەسەندكردنی هەمواری یاسای هەڵبژاردنەكانی عێراقە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا