پۆڵەتیك پرێس
ئیدارەی نوێی ئەمریكا و ئیدارەی خۆسەر هاوپەیمانێتیەكی نوێ دەبەستن و پێداچوونەوە بەو سیاسەت و بڕیارانەدا دەكەنەوە كە پێشتر دناڵد ترەمپ لەبارەی رۆژئاوای كوردستانەوە دەری كردبوون.
جەمیل رەحمانۆ ئەندامی نوێنەرایەتی باكورو رۆژهەڵاتی سوریا لە هەرێمی كوردستان بۆ پۆڵەتیك پرێس وتی، “بەبڕوای ئێمە سیاسەتی نوێی ئەمریكا لە ناوچەكە گۆڕانكاری زۆری بەسەردا دێت و لەوچوارچێوەیەشدا پەرە بە پەیوەندییەكانی لەگەڵ ئیدارەی باكور و رۆژهەڵاتی سوریا لە بواری سەبازی و سیاسی و دیبلۆماسی و ئابوری دەدات.
لەبارەی بردنی هێزی نوێی ئەمریكا بۆ رۆژئاوای كوردستان باسی لەوەكرد، ئەوە كارێكی رۆتینی ئەمریكایەو ناوبەناو ئاڵوگۆڕ بەشوێنی سەربازەكانی دەكات.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەمەبەستی كەمكردنەوەی رێژەی هەژاری لەناوچەكەدا، ئەمریكا بەنیازە پشتیوانی لە چەند پرۆژەیەكی ئابووری بەتایبەتی لە كەرتی نەوت و كارەبادا بكات.
پێشتر دۆناڵد ترەمپ بڕیاری كشاندنەوەی هێزەكانی ئەمریكای لە باكوور و رۆژهەڵاتی سوریا دەركرد، بەوتەی بەرپرسانی كورد لەو پارچەیەی كوردستان ئەوە یەكێك بووە لە بڕیارە هەڵەكانی ترەمپ، چاوەڕوانیش دەكەن ئیدارەی نوێی ئەمریكا كار بۆ راستكردنەوەی ئەو هەڵەیە بكات.