دوایین زانیارییەکان لەبارەی کردنەوەی بانکە عێراقییەکان و دابەشکردنی مووچە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

د.بڕیار رەشید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، زانیاری لەبارەی کردنەوەی بانکە عێراقییەکان و دابەشکردنی مووچەوە دەخاتەڕوو.

ئەمڕۆ شەممە4ی ئایار، لەبارەی کردنەوەی بانکە عێراقییەکانەوە د.بڕیار رەشید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێکیدا بۆ پۆڵەتیک پرێس ڕایگەیاند،” بەپێی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی بانکەکانی رەشید و رافیدەین و تی بی ئای راستەوخۆ دەست بە تەوتین بکەن، بەڵام ئەوەی ئێستا هەیە بانکی تی بی ئای لەناو پرۆژەی هەژماری منە و ئەمڕۆ شاندێکیان لە هەولێرە بەمەبەستی گفتوگۆکردن لە بابەتە تەکنیکی و هونەرییەکان”.

ئاماژەی بەوەکرد، لەسەر ئاستی سیاسی کارێکی زۆر بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان دەسەڵاتدارانی هەرێم و عێراق کراوە.

ڕوونیکردەوە،” ئەوە کارەی ماوە تەنها کردنەوەی لقی بانکەکانە بۆ دەستپێکردنی تەوتین، ئەو کاتە پێویستە فراکسیۆنە کوردییەکان فشارەکانمان بەردەوام بێت، بۆئەوەی تەنها لەچوارچێوەی مووچەدا نەبێت و شایستە داراییەکانی دیکەش بۆ هەرێم بنێردرێت”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا