دەربارە

ناوەندی میدیایی پۆڵەتیک، دەزگایەکی ڕاگەیاندنی فکریی، سیاسی ڕووناکبیری گشتییە، ئامانج لێی گەشەپێدانی هزری سیاسی و نیشتمانی کۆمەڵگەیە، لەپێناو نەخشاندنی ئایندەبینی سیاسی و ئابوری و کۆمەڵایەتی و فەرهەنگیی. ئەم ناوەندە وێڕای پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری گەیاندنی هەواڵ و زانیاری و شیکاری و ڕاپۆرتی هەمەجۆر، جێ و ڕێ دەسازێنێ بۆ خوڵقاندنی کراوەیی سیاسی و پێدانی دونیابینی بە خوێنەر. وێنای هەر پێشهات و ڕوداوێک بە شێوازە راستەقینە بێمەرامەکەی نیشان دەدەین و کۆکەرەوەی بیر و هزرە بەرپرسیارەکان دەبین و دەروازەیەک دەبین بۆ جەمبوونی هەموو ڕا و بۆچوونە جیاوازەکان.

 

رێساو پێوەرە پیشەییە ڕۆژنامەوانییەکانی کارکردنی دەزگای میدیایی پۆڵەتیک پرێس:
دەزگای میدیایی پۆڵەتیک پرێس، كۆمەڵێك مەرجی بۆ کار و سیاسەتی میدیایی دەیاریکردووە، كە پێویستە لەسەر کارمەندان و ئەوانەی لەڕێی پۆڵەتیک پرێسەوە پەیامەکانیان دەگەیەنن، رەچاویبکەن:
یەكەم: جنێودان و ناوزڕاندنی کەسی ڕێگەپێدراو نییە.
دووەم: هەواڵەکانی خۆکوژیی نابێت بڵاوبکرێنەوە و ببنە هۆکارێک بۆ هاندان بۆ کردەی خۆکوژیی.
سێیەم: رووداو و بابەتی هەموو ئەو لایەن و کەسانەی دژی ئاداب و دینی کۆمەڵگەن نابنە هەواڵ و گرنگیان پێنادرێت و لێدوان و روماڵیان بۆ ناکرێت و لەسەر ناکرێت.
چوارەم: لە نوێترین بڕیاریدا پۆڵەتیک پرێس هیچ لێدوان و گەواهیدانێک لە منداڵانی خوار 15 ساڵ، وەک سەرچاوەی زانیاری و کارەکتەری ناو رووداوەکان، وەرناگرێت.
پێنجەم: بەرپرسیارێتی؛ بەرامبەر وەرگر و گەیاندنی هەواڵی دروست بە وەرگران.
شەشەم: بەرپرسیاریتیی بەرامبەر ئەو سەرچاوانەی لێدوان و زانیاری لێوەردەگیرێت، بەجۆرێك وەکخۆی بێشێواندن زانیارییەکان دابنرێت.
حەوتەم: پاراستنی بێلایەنی و لایەنگیرینەکردنی لایەنێک دژی لایەنی بەرامبەر دەرفەت بە سەرجەم ئەو لایەنانە بدرێت کە پێکهێنەری رووداوێکن.