دوو کەس بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستدا کە هاوسەری یەکترن

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە رووادوێکی هاتووچۆدا دوو هاوسەر گیانیان لەدەستدا کە هاوسەری و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون کە دەسگیرانن.

رۆژی هەینی 26ی نیسان، نەخۆشخانەی شەهید رەئوف بەگ لە قەزای شارەزوو رایگەیاند، کاتژمێر 2ی پاشنیوەڕۆ رووداوێکی هاتووچۆ لەسەر رێگەی دەربەندیخان – زەڕایەن لە نزیک گوندی چنارە روویداوە و دوو کەس گیانیان لەدەستداوە کە هاوسەری یەکترن.

بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی نەخۆشخانەکە، ئەو ژن و پیاوەی گیانیان لەدەستداوە هاوسەری یەکترن و تەمەنیان لەنێوان 25 بۆ 35 ساڵە و خەڵکی ناوچەی زەڕایەنن لە سنووری پارێزگای سلێمانی.

لە ئۆتۆمبێلی بەرامبەریشدا دوو سەرنشین بریندار بوون کە دەسگیرانی یەکترن و بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی رەوانەی نەخۆشخانەکراون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا