پۆڵه‌تیك پرێس:
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی هه‌فتانه‌ی خۆی ساز ده‌كات و سێ بابه‌ت ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌كه‌یه.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه به‌سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌ت و به ئاماده‌بوونی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت، كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی هه‌فتانه‌ی خۆی سازده‌كات.
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاریی له‌باره‌ی ته‌وه‌ره‌كانی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئاشكرایكرد:
– خستنەڕووی ڕاپۆرتێکی تایبەت بە ڕەوشی پێکهاتەکان و پێکەوەژیان لە هەرێمی کوردستان و سەردانی پاپا فرانسیس بۆ هەرێمی کوردستان و پوختەی چالاکییەکانی و گرنگی ئەم سەردانە و دەرەنجامەکانی بۆ هەرێم.
– خستنەڕووی دوا ڕەشنووسی پڕۆژە پەیڕەوی پێدانی مۆڵەتی خوێندن لە هەرێمی کوردستان بۆ دەنگدانی کۆتایی.
– خستنەڕووی ڕەشنووسی پڕۆژە یاسای (هەمواری پیادەکردنی یاسای بەڕێوەبردنی ئەوقاف ژمارە (٦٤)ی ساڵی (١٩٦٦)ی هەموارکراو لە هەرێمی کوردستان – عێراق).