قائیمقامی مەخمور: دوای کشانەوەی هێزەکانی پە*کە*کە لە کامپی مەخمور سوپای عێراق جێگەیان گرتووەتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قائیمقامی قەزای مەخمور ڕایگەیاند، دوای کشانەوەی هێزەکانی پەکەکە لە نزیک کەمپی مەخمور، سوپای عێراق لە شوێنیان جێگربوە و سەرجەم خاڵە سەربازییەکانی نزیک کەمپەکەی توندوتۆڵکردوە.

ڕزگار محەمەد، قائیمقامی قەزای مەخمور، ئەمڕۆ پێنجشەممە، بە دەنگی ئەمریكای ڕاگەیاند، لەگەڵ دانیشتوانی کەمپی مەخمور کۆبوینەوە و فیرقەی 14ی سوپای عێراق لە خاڵە سەربازییەکان جێگیربون تا کەمپەکە بە تەواوەتی بکەوێتە دەست سوپا و بیانپارێزێت لە هەمو بابەتەکان.

فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل (نەپەکە)، ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕایگەیاند، بەڕێوەبەریی بزوتنەوەکەیان گەیشتوەتە ئەو ئەنجامەی کە هێزەکانیان لە سنوری کەمپی مەخمور ئەرکەکانیان تەواو بوەو بڕیاریانداوە بە کشاندنەوەیان.

بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، هێزەکانیان لە مەخمورەوە بۆ هەرێمەكانی پاراستنی مێدیا کشاندوەتەوە. هۆکاری کشانەوەی هێزەکانیشی بەستووەتەوە بە بنەمای فیکری خۆیان و تەواوبونی شەڕی داعش نەک لەسەر داوای هیچ هێز و لایەنێک و فشارەکانی تورکیا.

فلز بوداک، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی کەمپی مەخمور، بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند، “دوای کشانەوەی هێزەکانی پەکەکە، هیچ هێزێک لە نزیکمان نەماوە تا بمانپارێزێت لە هێرشی داعش و هەر هێز و گروپێکی تر. لەمەودوا خۆمان وەکو خەڵکی کەمپ بەرگری لە خۆمان دەکەین.”

هەروەها وتیشی، ئەرکی پاراستنمان لە ئەستۆی حکومەتی عێراق و نەتەوە یەکگرتوەکانە.

کشانەوەی هێزەکانی پەکەکە لە سنوری چیای قەرەچوخی نزیک کەمپی مەخمور لەکاتێکدایە، لە ماوەی ئەم مانگەدا دوجار کەمپەکە لەلایەن فرۆکەی بێفرۆکەوانی توركیاوە بۆردومانکراوە. دوا هێرشی فرۆکە بۆ سەر کەمپی مەخمور لە ڕۆژی 13مانگی دەی2023 بو، کە بوە هۆی برینداربونی ژنێکی دانیشتووی کەمپەکەو زیان گەیشتن بە چەند خانویەک.

كەمپی مەخمور کە بەکەمپی رۆستەم جودیش ناسراوە، لە ساڵی 1998 لە رۆژهەڵاتی مەخمور بۆ کوردانی کوردستانی تورکیا دروستکراوە و نزیکەی 10 هەزار کەس لەکەمپەکەدا نیشتەجێن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا