پۆڵەتیک پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند، لەسنوری ناحیەی تەق تەق بەهۆی هەورە بروسکەوە دوو پێشمەرگە بریندار بوون.
وەزارەتی پێشمەرگە لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، شەوی 29لەسەر 30 تشرینی یەکەمی 2021، لەکاتی ئەرکدا دوو پێشمەرگە لە سنوری ناحیەی تەق تەق هەورە بروسکە لێیدان و بریندار بوون.
ئاماژەی بەوەشدا، لە ئێستادا باری تەندروستیان جێگیرە، لە نەخۆشخانەی تەق تەق چارەسەر وەردەگرن.