پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ لەکاتی کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا، نرخی نەوت بەهۆی کەمبوونەقەی قەبارەی سووتەمەنیی کۆگاکراوی ئەمریکا بەرزبوونەقەی تۆمارکرد.
رۆژی پێنجشەممە (9-4-2024)، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنتی دەریای باکوور 23 سەنت دابەزی و بە 83 دۆلار و 81 سەنت مامەڵەی پێوەکرا. هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکا 30 سەنت دابەزی و بە 79 دۆلار و 21 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
بەگوێرەی زانیاریی سەرچاوەکانی بواری ووزە لە جیهان، هەفتەی رابردوو قەبارەی نەوتی کۆگاکراوی ئەمریکا 1 ملیۆن و 420 هەزار بەرمیل کەمیکردووە ئەمەش نزیکەی 400 هەزار لەو قەبارەیە کەمترە کە شرۆڤەکارانی بواری ووزە پێشبیبییان کردبوو.
کەمبوونەوەی ئاستی سووتەمەنیی کۆگاکراو لە ئەمبارەکانی ئەمریکا بەواتای بەرزبوونەوەی خواست لەسەر کڕینی نەوت دێت.