پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەممە، جارێكی دیكە نرخی بەنزین دابەزێت، وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانیش هۆكارەكەی دەگەڕێنێتەوە بۆ كەمی خواست لەسەر بەنزین.
بەهمەن قادر وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی رایگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەممە، جارێكی دیكە نرخی بەنزین دادەبەزێت و بەنزینی نۆرماڵ 50 دینار و موحەسەن و سوپەر 25 دینار دادەبەزن.
وتیشی، هۆكاری سەرەكی دابەزینی نرخەكەی زۆری بڕی بەنزین و كەمبوونەوەی خواستە لەسەری و ئەو بەنزینە عێراقییەشی بە بەردەوامی دێت كاریگەری هەیە لەسەر دابەزینی نرخەكەی.