داعش لە دەوروبەری کەرکوک زیندوو دەبێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

چەند سەرچاوەیەکی ئەمنی و ناوخۆیی هەوڵ و پلانەکانی رێکخراوی چەکداری داعشیان ئاشکراکرد لە ناوچەکانی باشووری رۆژئاوای پارێزگای کەرکوک و قەزای حەویجە و دەوروبەری.

لەوبارەیەوە، سەرچاوەیەکی دەستەی حەشدی شەعبی بە میدیاکانی عێراقی راگەیاند، رێکخراوی داعش دەستیکردووە بە دووبارە بنیادنانەوەی خۆی لە ناوچەکانی دەوروبەری ریاز و رەشاد لە کەرکوک، هاوکات، لە ئامادەکاریدایە بۆ ئەنجامدانی هێرش و تەقینەوەی خوێناوی.

لایخۆیەوە حسێن عەلاقی جەبوری، بەڕێوەبەری ناحیەی عەباسی سەر بە قەزای حەویجە رەتیکردەوە هیچ جموجۆڵێکی نوێی داعش لەناو چوارچێوەی ئیدارەکەیدا بوونی هەبێت.

وتیشی: جموجوڵ و گەڕەکانی داعش لە چوارچێوەی ناوچەکانی زرکە و شای و دەوروبەری ریاز و رەشاد و ئەو گوند و ناوچانەی خاڵین لە دانیشتووان و بوونەتە نیشتیمانی تیرۆر، بەڕێوەدەچێت.

ناوچەکانی باشووری رۆژئاوای کەرکوک لەپاڵ سەڵاحەدین و نەینەوا بەسەرەکیترین ناوچەکانی جموجوڵی داعش لەقەڵەم دەدرێن بەجۆرێک هەتا ئێستا هێزە ئەمنییەکان نەیانتوانیوە بەتەواوەتی پاکیان بکەنەوە لە توخمەکانی ئەو رێکخراوە چەکدارییە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا