پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بە ئامادەبونی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ھاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت لە بەغداد کۆدەبێتەوە.
بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ کۆبوونەوەی ئیدارەی دەوڵەت لە شاری بەغداد بەرێوەبچێت، بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بەشداری کۆبونەوەکە دەکەن.
بەپێی زانیارییەکان بڕیارە لە کۆبونەوەکەدا پرسی ھەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران و ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تاوتوێ بکرێت.
هاوکات بڕیارە ھەر ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆببێتەوە، ھەروەھا سبەینێش لەگەڵ د. لەتیف رەشید سەرۆک کۆمار و فائق زێدان سەرۆکی ئەنجومەنی دادی عێراق و موحسین مەندەلاوی سەرۆکی کاتی ئەنجومەنی نوێنەران و لایەنە سیاسییەکان کۆدەبێتەوە.