بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرەخۆشی لە دكتۆر فوئاد مەعسوم دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ جەلال تاڵەبانی پرسەنامەیەك ئاراستەی دكتۆر فوئاد مەعصوم سەرۆك كۆماری پێشووی عێراق دەكات بەهۆی كۆچی دوای محەمەد معصومی برایەوە.

دەقی پرسەنامە

بەرێز هەڤاڵ دكتۆر فوئاد مەعسوم، سەرۆككۆماری پێشووی عێراق

بەڕێز هەڤاڵ خدر مەعسوم

بنەماڵەی كۆچكردوو

بۆ كۆچی دوایی تێكۆشەر و كەسایەتی دیار (محەمەد مەعسوم )ی براتان، پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی قوڵی خۆمان بە جەنابتان و خانەوادە سەربەرزەكەتان رادەگەیەنین، كە نموونەی هەرە بەرزی خەبات و تێكۆشانی گەلەكەمانن ، لە شۆڕشی نوێدا جێدەستتان دیار و بەرچاوە و جێگای ستایش و پێزانینی هەموولایەكمانە.

رۆحی هەڤاڵی كۆچكردوومان بۆ هەمیشە شادبێت و خوای گەورە سەبووری و دڵئارامی بە بەڕێزتان و هەموو خزمان ببەخشێت و بەدوور بن لە هەموو ناخۆشییەك.

دڵسۆزتان

بافڵ جەلال تاڵەبانی

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا