داهاتی سلێمانی زیادیکردووە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

داهاتی سنووری پارێزگای سلێمانی لەم هەفتەیەدا بەرێژەی نزیکەی %60 زیادیکردووە.

بەگوێرەی بەدواداچوونێکی پۆڵەتیک پرێس بۆ ژمارە و داتاکانی ماڵپەڕی شەفافیەت، داهاتی ئەم هەفتەیەی سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕین لە رۆژی 20ی نیسان بۆ 26ی نیسان بڕی 20 ملیار و 119 ملیۆن و 953 هەزار دینار بووە.
لەو بڕە پارەیەش %73 کە دەکاتە 14 ملیار و 653 ملیۆن و 547 هەزار دینار نەختینە و بڕی 2 ملیار و 984 ملیۆن دینار واتە %15 بەشێوەی چەک بووە، هەروەها 2 ملیار و 481 ملیۆن و 591 هەزار دیناریش بەشێوەی مقاسە بووە کە دەکاتە %12ی کۆی داهاتەکان.

بەراورد بە هەفتەی رابردوو، داهاتی ئەم هەفتەیەی ئەو سنوورانە 7 ملیار و 483 ملیۆن دینار زیادیکردووە.

ئەو داهاتانە لە گەنجینەکانی 1 و 2، گەنجینەی چەمچەماڵ، گەرمیان، هەڵەبجە و گەنجینەی راپەڕینە و 28 وەزارەت و دەستە و 109 بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی سنووری پارێزگای سلێمانی دەگرێتەوە.

پێگەی شەفافیەت لەلایەن قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران دامەزرا، بۆ کۆکردنەوە و رێکخستنەوەی داهاتەکانی پارێزگای سلێمانی. رۆژانە دەتوانیت لە رێگەی سایتی شەفافیەت، داهاتی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕین ببینیت.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا