حەماس قەتەر و میسر بە رازیبوون بە ئاگربەست ئاگادار دەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بزووتنەوەی حەماس دەڵێت، قەتەر و میسریان ئاگادار کردووەتەوە بەوەی بە ئاگربەست رازی دەبن، ئەو دوو وڵاتە بۆ ئاگربەست نێوەندگیری لەنێوان حەماس و ئیسرائیل دەکەن.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی بزووتنەوەی حەماس، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ محەممەد بن عەبدولڕەحمان ئال سانی، سەرۆکوەزیرانی قەتەر و عەباس کامل، وەزیری هەواڵگریی میسر، ئیسماعیل هەنییە، سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەکە رەزامەندیی خۆیانی بە پێشنیازی ئاگربەستی هەردوو وڵاتەکە راگەیاندووە.

لە دوای جەنگی نێوان حەماس و ئیسڕائیل لە 7 ی ئۆکتۆبەری ساڵی رابردوو  لە 24_11_2023 ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماس ئاگربەستێکی چوار رۆژەیان دەستپێکرد و دواتر بۆماوەی دوو رۆژ درێژیان کردەوە و رێککەوتن لەسەر ئەوەی حەماس 50 دیلی ئیسرائیلی و بیانی رزگار بکات و لە بەرامبەر هەر یەکیان ئیسرائیل سێ دیلی فەڵەستینی رزگار بکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا