پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) سەدان تۆمەتباری ئازاد كردووە، كە گومانی ئەوەیان لێكراوە پەیوەندییان بە داعشەوە هەبوبێت.
هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بە كەفالەتی سەرۆك عەشیرەتەكانی ناوچەكە و دوای كۆتاییهاتنی لێكۆڵینەوەكان و پشتڕاستكردنەوەی ئەو بەڵگانەی تایبەت بوون بەوەی كاری خوێناوی و تیرۆرستییان ئەنجام نەداوە، سەدان دەستگیركراو ئازاد كراون.
سەرچاوەیەكی سەربازیی سەر بە هەسەدە ئاشكرایكردووە، ژمارەی ئەو كەسانەی بە تۆمەتی پەیوەندییان بە داعشەوە دەستگیركرابوون و ئێستا ئازادكراون، نزیكەی 900 كەسن.