بەهۆی هاوردەكردنی بەرهەمی نایاسایی 30 نووسینگە لە عەلوەی هەولێر سزا دران

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو رایگەیاند، بەهۆی هاوردەكردنی بەرهەمی كشتوكاڵی نایاسایی لە هەڵمەتێكی هاوبەشدا 30 نوسینگە لەعەلوەی هەولێر سزادران.

لە راگەیەندراوێكدا وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو رایگەیاند رۆژی سێ شەممە18_10_2022 لە هەڵمەتێكی هاوبەشدا بە ئامانجی پشتگیری كردنی بەرهەمەكانی جوتیارانی ناوخۆ ، بەرێوبەرایەتی گشتی كشتوكاڵی هەولێر بەهاوكاری قایمقامیەت و پۆلیسی هەولێر و هۆبەی چاودێری كشتوكاڵی عەلوەی هەولێر، لە بەدواداچونێكی فراواندا 30 نووسینگەیان لە عەلوەی هەولێر سزادا.

ئاماژە بەوەشكراوە، ئەو نووسینگانە بەرهەمی هاوردەكراوی نایاسایی دەفرۆشن وەك (كەلەم ، هەنار ، تەماتە و چەند بەرهەمێكی تری سەوزە).

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا