پەرلەمانی ئیسرائیل بە دەنگی زۆرینەی ئەندامەكانی هەڵوەشێنرایەوە

پۆڵەتیك پرێس

بەدەنگی زۆرینەی ئەندامەكانی، پەرلەمانی ئیسرائیل هەڵوەشێندرایەوە و بڕیاردرا هەڵبژاردنی پێشوەختە لەو وڵاتە ئەنجام بدرێت.

پەرلەمانی ئیسرائیل بە ٦١ دەنگی بەڵێ بەرامبەر ٥٤ دەنگی نەخێر خۆی هەڵوەشاندەوە و بڕیاریدا لە داهاتووەیەكی نزیكدا هەڵبژاردنی پێشوەخت ئەنجام بدرێت، ئەوەش لە ماوەی دوو ساڵی رابردودا دەبێتە چوارەمین هەڵبژاردنی پەرلەمانی كە لەو وڵاتەدا بەڕێوەبچێت.

میدیاكانی ئیسرائیل رایانگەیاندووە، هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان بەهۆی توڕەبوونی بەشێك لە لایەنەكانی ئۆپۆزسیۆنەوە بووە كە لە ڕەفتارەكانی بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل ناڕەزین و بە شەرمەزاری بۆ ئیسرائیل وەسفیان كردووە.

هەروەك باس لەوەشدەكەن، بڕیارەكانی ناتانیاهۆ ژێرخانی ئابوری ئیسرائیل لە سفر نزیك دەكاتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا