هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی پەرلەمانی عێراق چووە گەڕی دووەم

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، کەمێک پێش ئێستا چووە گەڕی دووەم.

ئەمڕۆ شەممە18ی ئایار، کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەچوو، کەمێک پێش ئێستا دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق چووە گەڕی دووەم و ئەمجارە پێویستە یەکێک لە ڕکابەرەکان %66ی دەنگەکان بەدەستبهێنێت.

لە گەڕی دووەمی کۆبوونەوەکەدا، سالم عیساوی 158 دەنگی بەدەستهێنا و مەحمود مەشهەدانی 137 دەنگی بەدەستهێنا.

لەکاتێکدا، ئەمڕۆ کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەبەشداری 183 پەرلەمانتار دەستیپێکرد و گفتوگۆ لەبارەی چەند پرژەیاسایەک کرا، هەروەها دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی پەرلەمانی عێراق ئەنجامدرا، کە یەکێک بوو لە بابەتە گرنگەکانی کۆبوونەوەکە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا