رەفەح.. ئیسرائیل لە هێرش بەردەوامەو لووتکەی عەرەبی داوای ئاگربەست دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە 225 هەمین ڕۆژی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە، شەڕ لە چەند ناوچەیەکی کەرتی غەززە، بە تایبەت لە کەمپی پەنابەرانی جەبەلیا، لە باکووری کەرتی غەززە، و ڕۆژهەڵاتی ڕەفەح، باشووری کەرتی غەززە، بەردەوامە.

قوربانیانی شەڕی ئیسرائیل لە کەرتی غەززە لە 7ی ئۆکتۆبەرەوە بۆ 35 هەزار و 303 كوژراوو 79 هەزار و 261 بریندار بەرزبووەته‌وه‌

لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی، جەزائیر و سلۆڤینیا داوای دانیشتنێکی کراوەی ئەنجوومەنی ئاسایشیان کرد کە دووشەممەی داهاتوو بەڕێوە بچێت بۆ تاوتوێکردنی دۆخی شاری ڕەفەح لە باشووری کەرتی غەززە.

قوربانیانی شەڕی ئیسرائیل لە کەرتی غەززە لە 7ی ئۆکتۆبەرەوە بۆ 35 هەزار و 303 كوژراوو 79 هەزار و 261 بریندار بەرزبووەته‌وه‌.

13 وڵات ئیسرائیل لە هێرشەکەی ڕەفەح ئاگادار دەکەنەوە

ئاژانسی هەواڵی ئەڵمانی ڕایگەیاندووە، وەزیرانی دەرەوەی 13 وڵات – لە نێویاندا گرووپی حەوت، بەدەر لە ئەمریکا – لە نامەیەکدا کە ئاراستەی هاوتا ئیسرائیلیەکەیان، کردووە، داوای دابینکردنی یارمەتیی زیاتریان بۆ گەلی فەلەستین کردووە و هۆشداریان داوەتە ئیسرائیل لە هێرشکردنە سەر ڕەفەح، هەروەها داوایان کرد هەموو دەروازە سنوورییەکان بۆ یارمەتییەکان بکرێنەوە بە دەروازەی ڕەفەحیشەوە.

ئاژانسەکە بڵاویکردەوە، نامەکە لەلایەن وەزیرانی دەرەوەی ئوسترالیا، دانیمارک، فینلاند، هۆڵەندا، نیوزلەندا، کۆریای باشوور و سویدیشەوە واژۆ کراوە.

33یەمین لووتکەی عەرەبی لە شاری مەنامەی بەحرێن بەڕێوەچوو، جەنگە حەوت مانگییەکەی غەززە باڵی بەسەر لووتکەکەدا کێشابوو؛ تێیدا داوای پێکهێنانی هێزێکی نێودەوڵەتیی ئاشتیپارێز لە غەززە کرا.

محەمەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعودیە وتی، “پێوستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەرپرسیارێتیی خۆی بگرێتە ئەستۆ بۆ گەیشتن بە ئاگربەستێک بەزووترین کات و راگرتنی سەرجەم شەڕانگێزییەکانی سوپای داگیرکار و گەیاندنی هاوکاری.”

ئەحمەد ئەبوخەیت، ئەمینداری گشتیی کۆماری عەرەبی وتی، “بێگومان بۆچوونێکی رەگەزپەستی هەیە. ئەگەر ئەو خوێنەی لە غەززە دەڕێژێت، خوێنی ئەورووپی بووایە، هەرگیز رێگەیان نەدەدا درێژە بکێشێت. راستییەکەی ئەو جەنگە شکستی ئەوانەیە کە پشتگیری لە هەڵسوکەتی ئیسرائیلییەکان دەکەن.”

سەرەڕای گوشارەکان، ئیسرائیل لەسەر ئۆپەراسیۆنەکانی نێو کەرتی غەززە بەردەوامە

لووتکەکە یەک رۆژ بوو، 22 وڵاتەکەی ئەندام لە یەکێتییەکە راگەیەندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە و پێشنیازیان کرد، دەمودەست شەڕ و پێکدادانەکان کۆتاییان پێ بێت. ئەندامانی لووتکەکە داوایان کرد هێزێکی نێودەوڵەتیی ئاشتیپارێز پێکبێت، سەرجەم هێزەکانی ئیسرائیل لەنێو کەرتی غەززە بکشێنەوە، گەمارۆی سەر غەززە هەڵبگیرێت و هاوکارییە مرۆییەکان بەزووترین کات بگەیەندرێن، هەروەها گواستنەوەی بەزۆری دانیشتووانی غەززە رەتدەکەنەوە و پاڵپشتیی راگەیاندنی ئاگربەستێکی درێژخایەن و ئازادکردنی سەرجەم بارمتەکان و گیراوان دەکەن.

سەرەڕای گوشارەکان، ئیسرائیل لەسەر ئۆپەراسیۆنەکانی نێو کەرتی غەززە بەردەوامە، بەتایبەتی لە رەفەح، نەتەوە یەکگرتووەکان پێشنیازی خۆی هەیە بۆ کۆتاییهێنان بە قەیرانەکە.

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، “تاکە رێگە بۆ کۆتاییهێنان بە گێژاوی شەڕ و ناسەقامگیری، چارەسەری دوو دەوڵەتییە. ئیسرائیل و فەلەستین لەتەنیشت یەک لە ئاشتی و ئارامیدا بژین، کە ئۆرشەلیم پایتەختی هەردوو دەوڵەتەکە بێت.”

لەدوای داواکارییەکەی لووتکەی عەرەبی بۆ پێکهێنانی هێزێکی نێودەڵەتی، ئەمریکا پێشنیازەکەی رەتنەکردەوە، بەڵام پشتگیریشی نەکرد و رایگەیاند، ئەو هێزە رەنگە کێشە بۆ ئیسرائیل دروست بکات بۆ لەناوبردنی حەماس.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا