یەكەم كاروانی حاجیانی عێراق بە رێگەی ئاسمانی گەیشتە سعودیە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

یەكەم كاروانی حاجیانی عێراق بە رێگەی ئاسمانی گەیشتە سعودیە و بڕیارە 23ی مانگیش یەكەم كاروانی حاجییان بە رێگەی وشكانی بەرەو سعودیە بەڕێبكەون.

سامی مەسعودی، سەرۆكی دەستەی باڵای حەج و عومرەی عێراق رایگەیاند، یەكەمین كاروانی حاجیانی عێراق گەیشتوونەتە سعودیە، حكومەتیش پاڵپشتی تێچووی زیارەتی حاجیانی كردوە، بۆئەوەی تێچووی زیارەتكاران كەمتربێت، كە سەرۆك وەزیرانی عێراق بە بڕی 39 ملیار دینار پاڵپشتی زیارەتكارانی كردوە.

راشیگەیاند، 19 هەزار حاجی بە رێگەی ئاسمانی گەشت دەكەن، زیاتر لە 19 هەزار حاجیش لە رێگەی وشكانییەوە گەشت دەكەن، 23ی ئەم مانگەش یەكەم كاروانی حاجیان بە رێگەی وشكانی بەرەو سعودیە بەڕێدەكەوێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا