سەمیر هەورامی: داهاتی ناوخۆ كێشەی كەمی پارەی كاش لە بانكەكان چارەسەردەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئەو بڕیارانەی دراون بۆ ئەوەی لە داهاتی نەوت پارەی موچە دابەش بكرێت، تا ئاستێكی باش كێشەی كەمی پارەی كاش لەبانكەكانی سلێمانی چارەسەردەكات، چونكە داهاتی ناوخۆ دەبێتە پارەی كاش و دەچێتە بانكەكان.

سەمیر هەورامی وتەبێژی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم بە دەنگی ئەمریكای راگەیاند: پێشتر سلێمانی دەبووایە لەداهاتی خۆی، 82 ملیار دیناری تەرخان كردبا بۆ موچەی ئەم دەڤەرە، ئەم پارە كاشەمان بەئاسانی پێ كۆنەدەكرایەوە، بۆیە گرفتی پارەی كاش لە بانكەكان دروستبوو.

وتیشی: ئەو بڕیارەی درا كە لە داهاتی نەوت، موچە دابەش بكرێت، داهاتی ناوخۆ دەبێتە پارەی كاش لە بانكەكان و كێشەكە تا ئاستێكی باش چارەسەر دەكات.

سەبارەت بە ئەنجامی ئەو لیژنانەی پێكهێنران بۆ كۆكردنەوە و ڕێكخستنەوەی داهاتی سنوری سلێمانی، سەمیر هەورامی دەڵێت: بە شەفاف كردنی پرۆسەی كۆكردنەوەی داهات ئامانجی سەرەكیمانە، چەند لیژنەیەكیش بۆ ئەو مەبەستە پێكهێنراون و قۆناغی باشیان بڕیووە، پێش ئەو لیژنانەش، لیژنەیەكی تریش بە فەرمانی جێگری سەرۆكی حكومەت پێكهێنراوە و بەداتا داهاتەكان ڕوونكراونەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا