عێراقییەکان ساڵانە 7 ملیار هێلکە دەخۆن کە بەهای هاوردەکردنی دەگاتە 900 ملیۆن دۆلار

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

حکومەتی فیدراڵیی عێراق باجی گومرگیی سەر هێلکەی لە %20ەوە کرد بە %70 و شارەزایەکی ئابووریش دەڵێت عێراقییەکان ساڵانە 7 ملیار هێلکە دەخۆن.

نەبیل مەرسوومی، شارەزای بواری ئابووری بە ئاژانسی عێراقییەی راگەیاند، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بریاریداوە باج لەسەر هاوردەکردنی هێلکە لە %20ەوە بەرزبکاتەوە بۆ %70، ئەمەش لەپێناو پاڵپشتییکردنی زیاتری بازاڕی ناوخۆ.

ئەو شارەزا ئابوورییە باس لەوەدەکات، عێراقییەکان ساڵانە بڕی 7 ملیار هێلکە بەرکاردەهێنن و قەبارەی بازرگانیی ئەو بڕە زۆرەش ساڵانە 900 ملیۆن دۆلار لەسەر عێراق دەوەستێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا