نەوت بەرزبوونەوەی تۆمارکرد

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ لەکاتی کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا، نرخی نەوت بەهۆی کڕینە ستراتیژییەکانی ئەمریکا بۆ پڕکردنەوەی سووتەمەنی کۆگاکراوی وڵاتەکەی، نرخی نەوت بەرزبوونەوەیەکی کەمی تۆمارکرد.

ئەمڕۆ دووشەممە 11ـی کانوونی یەکەم، نرخی نەوتی خاوی برێنت 48 سەنت بەرزبووەوە و گەیشتە 76 دۆلار و 32 سەنت، هەروەها، نرخی بەرمیلێک نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش 38 سەنت بەرزبووەوە و بە 71 دۆلار و 61 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

هەرچەندە نرخەکان لە رۆژی هەینییەوە نزیکەی %2 زیادیان کردووە، بەڵام بۆ حەوتەمین هەفتەیە لەسەریەک نرخی نەوت دابەزین تۆماردەکات، ئەمەش لە ساڵی 2018ەوە یەکەمین جارە ئەو دابەزینە ماوە درێژە لە نرخەکان رووبدەن.

بەهۆی دابەزینی نرخەکان، ئەمریکا بەفەرمی داوای زیاتر لە 3 ملیۆن بەرمیل نەوتی خاوی بۆ پڕکردنەوەی یەدەگی ستراتیژی نەوتیی وڵاتەکەی کردووە و داوا دەکات تا مانگی ئازاری 2024، ئەو بڕە نەوتە بگات بە دەستی.

سەرەڕای ئەوەی rێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت و هاوپەیمانەکانی کە پێکەوە ناویان لەخۆیان ناوە ئۆپێک+، بەڵێنیان داوە لە چارەکی یەکەمدا 2.2 ملیۆن بەرمیل لە بەرهەمهێنان لە رۆژێکدا کەم بکەنەوە، بەڵام وەبەرهێنەران هێشتا گومانیان هەیە کە دابینکردنی نەوت دابەزینی بەخۆیەوە ببینێت، چونکە گەشەی بەرهەمهێنان لە وڵاتانی دەرەوەی ئۆپێک دەبینرێت کە دەبێتە هۆی زیادەڕۆیی لە دابینکردن لە ساڵی داهاتوودا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا