زانیاریی نوێ له‌سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی توركیا و ئێران له‌باره‌ی شه‌نگال

پۆڵەتیك پرێس
بریكاری میری ئێزدییان، لەگەڵ كۆنسوڵی توركیا لەهەرێم كۆبووه‌ته‌وه‌ و باس له‌ ئه‌گه‌ری هێرشی سوپای توركیا بۆسه‌ر شه‌نگال كراوه‌.

جه‌هوه‌ر عەلی بەگ، بریكاری میری ئێزدییان له‌میانی لێدوانێكی تایبه‌تدا بەپۆڵەتیك پرێسی- راگەیاند، كۆبونەوەیان لەگەڵ كونسوڵی توركیا لەهەولێر له‌باره‌ی دۆخی شەنگاله‌وه‌ بووە، چونكە شەنگال بۆتە گۆڕەپانی ململانێی نێوان لایەنە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەكان، بۆیە ئەگەرهاتوو هێرش بكرێتە سەر شەنگال قبوڵناكەین خەڵكی مەدەنی بكرێتە ئامانج”.

بەوتەی بریكاری میری ئێزدییان، ئێران و توركیاش لەسەر بارودۆخی شەنگال كۆبونەوەیان كردووە، نازانرێت چۆن رێككەوتون بەڵام ئەگەر شەڕ لەشەنگال روبدات، ئەوە جارێكیتر خەڵكی سڤیلی شەنگال دەبنە قوربانیی، هەرچەندە وه‌ك ئێزیدییه‌كان بەتوركیامان وتووە ئەگەر خەڵكی سڤیل ببێتە قوربانی قبوڵكراو نابێت”.

وتیشی:”كونسوڵی توركیا پێی وتوین لەگەڵ ئەوەنین خەڵكی مەدەنی بكرێتە ئامانج، بەڵام ئامانجمان لەشەڕی شەنگال پەكەكەیە”.

جه‌هوه‌ر عەلی بەگ ئاماژەی بەوەشكرد، زیادبوونی هێزەكانی حەشدی شەعبی لەشەنگال جێگای مەترسییه،‌ ده‌شڵێت “قه‌زاكه‌ تەنها هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراقی پێویستە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا