بۆچی ئەبێ لەسەر هەموو شتێک قسەبکەیت.!؟

گەر دەتەوێت لەنزیکەوە ئاشنابیت بە خەڵکی ئێستا بەتایبەتی تاکی کورد ، نامە و کۆمێنتی جۆراوجۆر بۆ بێت هەرکەسێک هەستا شتت لەسەر بڵێ بەبێ ئەوەی هیچ لەسەرت بزانێت ئەوا ئەکاونتێک دانێ و دەستبکە بە پۆستکردن ، یان خوا نەکا هەڵەیەک بکەی بزانە چۆن ئەکەویتە بەر نەشتەری ڕەخنە گرتن خۆ ئاساییە ئەو کەسانەی لە بوارەکەدا پسپۆڕن قسەبکەن و ڕەخنە بگرن ، بەڵام ئەوە ئاسایی نیە دابنیشی لەپشت مۆبایل یا کۆمپیوتەرەکەتەوە کە خۆو بندیواری یا بەردێک نەخستۆتە سەر بەردێک لەم وڵاتەیا یان لەهەموو میدیاکانەوە بلۆککراوی و دەرکراوی بێی قسەبکەیت تەنانەت خزمەتێک بەخۆت نەگەیاندووە ، ڕاستە لە جاڕنامە جیهانیەکاندا ئازادی ڕادەربرین تیشکی خراوەتە سەر و ئێمەش لەگەڵیداین بەڵام پێویستە تاکەکان فێربکرێن کە شتێک پەیوەندی بەتۆوە نەبوو قسەی لەسەر نەکەی جا ئەمە ئەرکی پەروەردەیە یان پەروەردەی خێزانی ئەبێ بەو ئەرکە هەستن ، لەهەموو بوارەکاندا پزیشکی و ئاینی و کولتوری ئەم سوێنی مەحکەمەی خواردووە ئەبێ کۆمێنتی هەبێت .

بیرمە لەسەردەمی خوێندنی بەکالۆریۆسەکەمدا پ د هێمن مەجید وانەیەکی پێ وتین بەناوی ڕای گشتی باسی لەوەکرد هێشتا فێرنەبووین کەشتێک پەیوەندی بە ئێمەوە نەبوو قسەی لەسەر نەکەین و با بینەربین و زیاتر لەبارەیەوە بزانین خۆ سوێنمان لەسەر نیە مەرج نیە هەر قسەبکەین.

بۆ ئەو برادەر و ئازیزانەی کە دەڵێن کۆمێنتی تۆ لەسەر پرسەکان کەم دەبینین ئەمەبوو وەڵامەکەی ، شتێک پەیوەندی بە منەوە نەبوو یان بابەتی پسپۆڕیەکەم نەبوو قسەی لەسەر ناکەین ،، سوپاس

کاوان عومەر

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا