پۆڵەتیک پرێس زانیاریی لەبارەی دابەشکردنی یەکەی نیشتەجێبوون بەسەر چینێکدا دەخاتەڕوو

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بە هەوڵی نوسینگەی جێگری سەرۆکی حکومەت 150 یەکەی نیشتەجێبوون بەسەر هونەرمەندان دابەشدەکرێت، سەرۆکی کۆمەڵەی هونەری میللی کوردستانیش زانیارییی زیاتر لەسەر کات و شێوازی دابەشکردنی فۆڕمەکان لە پۆڵەتیک پرێسەوە دەخاتەڕوو.

جەزای ساز، سەرۆکی کۆمەڵەی هونەری میللی کوردستان بە پۆڵەتیک پرێسی رایگەیاند، بە هەوڵی نوسینگەی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەیلا عوومەر و سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی وەبەرهێنان 150 یەکەی نیشتەجێبوون بەسەر هونەرمەندانی شاری سلێمانیدا دابەشدەکرێت.

تا ئێستا نزیکەی 700 فۆرم پڕکراوەتەوە و بەگوێرەی پێوەرەکانی دەستەی باڵا، لە دابەشکردنی فۆرمەکان زیاتر گرنگی دەدرێت بەو کەسانەی کە خاوەنی خانووی خۆیان نین، خێزاندان، سوودمەندبوون لە حکومەت. وتیشی پاش تەواوبوونی پرۆژەکە بە ئامادەبوونی دادوەرێک و نوێنەری لایەنە پەیوەندیدارەکان تیروپشک بۆ ناوەکان دەکرێتون.

بە ووتەی جەزای ساز، لە ساڵی 2014ەوە داوایان ئاراستەی لایەنە پەیوەندیدارەکان کردووە بۆ ئەوەی چینی هونەرمەندان هاوشێوەی چینەکانی دیکەی کۆمەڵگە سوودمەند بن لە وەرگرتنی یەکەی نیشتەجێبوون.

بەگوێرەی زانیارییەکانی سەرۆکی کۆمەڵەی هونەری میللی کوردستان شەش هونەرمەند هەن کە پێشتر فۆرمیان پڕکردووەتەوە و بەڵام لەژیاندا نەماوەن لەنێویاندا رەزا جولەکانی و هادی مەحموود [حەمە تاڵ] هەن کە راستەوخۆ یەکە نیشتەجێبوونەکان دەدرێن بە خێزانەکانیان، هەروەها 40 هونەرمەندیش هەن کە زیاتر لە نیو سەدە خەبات لەبواری هونەری کوردیدا دەکەن و ئەوانیش دەکرێت بەجۆرێک لەجۆرەکان داشكاندن و هەلی تایبەتیان بۆ بڕەخسێندرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا