كۆمەڵ چەند بەڵگەیەكی ساختەكاری لە وێستگەیەكی دەنگدانی هەولێر دەخاتەڕوو

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئێوارەی رۆژی 28-10-2021، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا لە هەولێر كۆمەڵی دادگەری كوردستان رایگەیاند: كە بەڵگەی تەواویان لەبەردەستە كە لە هەندێك وێستگە و بازنەی هەڵبژاردن لە هەولێر بە ئاشكرا ساختەكاری كراوە و بە شێوەیەكی رێكخراو و مەترسیدار یاری بە ئەنجامی هەڵبژاردنەكان كراوە، كە ئەمە بەهیچ شێوەیەك جێگەی قبوڵكردن نییە و رەتیدەكەنەوە.

لە كۆنگرە رۆژنامەنووسییەكەدا عەبدولستار مەجید كاندیدی كۆمەڵی دادگەری كوردستان لە هەولێر رایگەیاند: بەڵگەی تەواومان لەبەر دەستە كە لە هەندێك وێستگە و بنكەی دەنگدان لە بازنەكانی شاری هەولێر بە ئاشكرا ساختەكاری لە هەڵبژاردنەكاندا كراوە، هەمان كات بەشێوەیەكی مەترسیدار و رێكخراو یاری بە ئەنجامی هەڵبژاردن كراوە.

وتیشی: بەڵگەی تەواومان هەیە كە لە زۆربەی وێستگەكانی بازنەیەكی شاری هەولێر لە دوای سەعات 6:00 ی ئێوارەش تا سەعات 8 و 9 ئامێرەكانی دەنگدان دانەخراوە و كاریان كردووە، كە ئەمە گومانی زۆر گەورەی لەسەر پرۆسەكە لەو شوێنانە دروستكردووە، كە بە پێی یاسا كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان لە سەعات 6:00 ئێوارە لە هەموو عێراق ئامێرەكانی داخستووە و وێستگەكانی دەنگدان داخراون، بەڵام خێرە لە زۆر وێستگەی بازنەیەكی هەولێر ئەو ئامێرانە كاریان كردووە، ئایا تا ئەو كاتە بۆ كاریان كردووە، كە ئەمە گومانی زۆر گەورەی لەسەر پرۆسەكە دروستكردووە.

راشیگەیاند: ئەو ساختەكارییەی كە لە هەولێر كراوە غەدرو زوڵمە لە خەڵك و بە هیچ شێوەیەك جێگەی قبوڵكردن نییە، بۆیە وەك كۆمەڵی دادگەری داوا لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان دەكەین، كە پێویستە سەرجەم ئەو دەنگانە بە دەست هەژمار بكرێنەوە.

ئاماژەی بەوەشدا، لە بازنەیەكی شاری هەولێر سێ‌ كاندیدی پارتی دەرچوون كە بە بەڵگەوە دەیسەلمێنین كە بە هەرسێ كاندیدە دەرچووەكانی پارتی، هێندەی كاندیدەكەی ئێمە دەنگیان نەهێناوە، كە ئەمە بە ئاشكرا ساختەكارییە بەرامبەرمان كراوەو ئاشكرایە كە بەشێوەیەكی رێكخراو مەترسیدار یاری بە ئەنجامی هەڵبژاردنەكان كراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا