پۆڵەتیک پرێس
سەرچاوەیەک رایگەیاند، سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ چەند موشەکێکی بچوک ئاراستەی پارێزگای هەولێر کراون.
ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرچاوەیەک بە پۆڵەتیک پرێسی راگەیاند، سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ چەند جارێک دەنگی تەقینەوەی بەهێز لە پارێزگای هەولێر بیستراوە و لەو بارەیەشەوە تا ئێستا هیچ زانیارییەکی نوێ نییە.
لەلایەکی دیکەوە، بە وتەی دەزگا ئەمنییەکان، ههر ئێستا سێ موشەک ئاراستەی بنکەی ئەمریکییەکان کراوە لە گوندى دارهبهن نزیك فڕۆکەخانەی هەولێر بەڵام سیستەمی بەرگری موشەکەکانی پوچەڵ کردووەتەوە.
دەشڵێن: ئەو موشەکانە هاوشێوەی ئەوانەن کە ئاراستەی بنکە و بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە بەغدا دەکرێن.
لای خۆیەوە هۆشیار زێباری ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی لە تویتەری خۆی بڵاوی کردەوە، ئەو موشەکانە لەلایەن ئۆپۆزسیۆنی ئێرانەوە ئاراستەی فڕۆکەخانەی هەولێر کراون و هەمان ئەو گروپانەن کە هێرشیان کردووەتە سەر ئەمریکا.
ئەوەش لەکاتێکدایە، باس لەوە دەکرێت، ئەم هێرشە پەیامێکە بۆ ئەمریکییەکان لە کاتی گواستنەوەی باڵیۆزخانەکەشیان بۆ هەولێر، هەر هێرشیان دەکرێتە سەر.