ئێران بۆ ئەمریکا: بە یەک مەرج دانوستان دەکەین

پۆڵەتیک پرێس

وەزیری دەرەوەی ئێران رایەگیاند، ئەگەر جۆ بایدن سزاکان لەسەر تاران لاببات، ئەوا بەتەواوەتی پابەند دەبین بە رێککەوتنی ئەتۆمییەوە.

محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، ئێمە ئامادەین بۆ گفتوگۆکردنی ئەوەی چۆن ئەمریکا دەتوانێت سەرلەنوێ بگەڕێتەوە بۆ رێککەوتنەکان.

وتیشی: لەماوەی چەند مانگی داهاتوودا دۆخەکە باشتر دەبێت، بایدن دەتوانێت بە سێ بڕیاری جێبەجێکاری سەرجەم سزاکان لەسەر ئێران لاببات.

ساڵی ٢٠١٥، لە کاتێکدا جۆ بایدن جێگری سەرۆکی ئەمریکا بوو، پەیمانی گەڕانەوەیدا بۆ رێککەوتنی ئەتۆمی بەو مەرجەی ئێرانیش پابەند ببێت بە ناوەڕۆکی رێککەوتنەکەوە.

بەڵام دیبلۆماتکار و شیکەرەوەکان دەڵێن: ئەستەمە ئەم رێککەوتنە لەماوەی شەو و رۆژێکدا رووبدات، چونکە هەریەک لە ئێران و ئەمریکا داوای پابەندبوونی زیاتر لە یەکتر دەکەن.

لەماوەی رابردوودا، دەنگۆی ئەوە بڵاوکرایەوە، ئەگەر جۆ بایدن ببێتە سەرۆکی ئەمریکا رەنگە دووبارە بگەرێتەوە سەر مێزی دانوستانەکان لەگەڵ ئێران.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا