پۆڵەتیك پرێس:
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە یادی 18 ساڵەی كارەساتی یەكی شوبات، تاجە گوڵینەی ڕێز و وەفای لە سەر مۆنۆمێنتی شەهیدان دانا و لە لێدوانێكدا بۆ ڕۆژنامەنوسان ڕایگەیاند، مێژووی گەلەكەمان پڕە لە یادی تاڵ و دڵتەزێن.
وتیشی، گەلی كورد لە ناوچەیەكدا دەژی هەمووان ڕقیان لێیەتی، هەق نییە كورد لە ناوخۆیدا ئەوەندە ڕقی لە خۆی بێت.
رۆژی 1 ی شوباتی ساڵی 2004 كە هاوكات بوو لەگەڵ یەكەم رۆژی جەژنی قوربانی پیرۆز، لە هەردوو بارەگای مەڵبەندی 3 ی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و بارەگای لقی 2 ی پارتی دیموكراتی كوردستان لە شاری هەولێر دوو تەقینەوەی خۆكوژی روویاندا، لە ئەنجامیشدا 101 كەس لە هەردوو بارەگەكەی یەكێتی و پارتی شەهیدبوون.