پۆڵه‌تیك پرێس:
به‌ڕێوه‌به‌رى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى چاودێرى بازرگانى سلێمانى ده‌ڵێت:”دڵنیایى ده‌ده‌ینه هاووڵاتیان به‌هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار، هیچ كێشه‌یه‌كى خواردن و خواردنه‌وه‌مان بۆ دروست نابێت و گه‌نجینه‌كان پڕن له خواردن و خواردنه‌وه، هه‌ر فرۆششیارێكیش نرخ گران بكات دوكانه‌كه‌ى داده‌خه‌ین”.
سۆران عه‌بدولغه‌فور، به‌ڕێوه‌به‌رى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى چاودێرى بازرگانى سلێمانى بۆ پۆڵه‌تیك پرێس وتى:”به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار كێشه‌یه‌كى زۆرى بۆ دروستكردووین له ناو بازاڕه‌كاندا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى نرخى دینار به‌رامبه‌ر دۆلار به جێگیرى نه‌ماوه نرخی هه‌موو كاڵاكان به‌رزبوونه‌وه‌یان به‌خۆیانه‌وه بینیوه، رۆژانه چاودێریى بازاڕه‌كان ده‌كه‌ین ئه‌گه‌ر بزانین شوێنێك له شوێنێكى دیكه نرخى زیاتر داناوه، هه‌ڵده‌ستین به داخستنى شوێنه‌كه”.
به‌ڕێوه‌به‌رى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى چاودێرى بازرگانى سلێمانى باسی له‌وه‌شكرد، بوارى بازرگانى ناوه‌ستێت، چه‌ندین كۆمپانیایان هه‌یه په‌یوه‌ندییان هه‌یه له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و ئه‌وروپا، “دڵنیایى ده‌ده‌ینه هاوڵاتیان هیچ كێشه‌یه‌كمان بۆ دروست نابێت تایبه‌ت به خواردن و خواردنه‌وه‌كان چونكه گه‌نجیه‌كان پڕن له خواردن و خواردنه‌وه و له هه‌مانكاتدا له سنوره‌كانه‌وه رۆژانه چه‌ندین كۆنتێنه‌ر خواردن و خواردنه‌وه دێنه ناو شارى سلێمانى و هه‌رێمى كوردستان” ئه‌وه‌ش به‌وته‌ی سۆران عه‌بدولغه‌فور.
له‌دواى ئه‌وه‌ى بانكى ناوه‌ندیی عێراق به‌های دۆلاری به‌رامبه‌ر به دیناری عێراقیی به‌رزكرده‌وه، ناجێگرى له نرخى كاڵا و شتومه‌ك و خواردنه‌كاندا له ناو بازاڕه‌كاندا دروست بووه.