وەفدێكی حكومەتی هەرێم سەردانی بەغدا دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، رایگەیاند، ئەمڕۆ وەفدێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەرەو بەغدا بەڕێدەكەون.

ئومێد سەباح، سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە وەفدێكی حكومەتی هەرێم، بەرەو بەغدا بەرێدەكەون بە مەبەستی گفتوگۆ و رێككەوتن لەسەر پرسە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەولێر و بەغدا.

سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران راشیگەیاند، ئەم سەردانەی وەفدی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە چوارچێوەی سەردانە فەرمیەكانی حكومەتی هەرێمە بۆ بەغدا بە مەبەستی گەیشتن بە رێككەوتن دەربارەی یاسای نەوت و غاز و بودجە و ماف و شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان و چەندین بابەتی دیكە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا