ئامانجی سەردانی سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی بۆ كەركوك

پۆڵەتیك پرێس:
سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی ، فالح فەیاز، گەیشتە فڕۆكەخانەی كەركوك و لەلایەن ڕاكان جبوری، پارێزگاری كەركوكەوە پێشوازی لێكرا.

دەربارەی هاتنی سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی بۆ پارێزگای كەركوك، ئەحمەد رەفیق، لێپرسراوی راگەیاندنی مەڵبەندی دووی كەركوكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بەپۆڵەتیك پرێسی وت: هاتنی فالیح فەیاز، سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی بۆ پارێزگای كەركوك بۆ بەشداری كردنە لە ساڵیادی كوشتنی قاسم سلێمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران و ئەبو مەهدی موهەندیس ، جێگری فەرماندەی حەشدی شەعبی، كە رۆژی 10ی كانووی دووەم لە سەنتەری ڕۆشنبیری كەركوك بەڕێوە دەچێت.

سەردانەكەی سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی بۆ پارێزگای كەركوك دوای دوو ڕۆژ لەو سزایە دێت، كە وەزارەتی خەزێنەی ئەمریكا بەسەر فالح فەیازدا سەپاندی بەهۆی “سەركوتكردنی ناڕەزاییەكانی عێراق”، كە لە ساڵی 2019وە سەری هەڵدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا