پۆڵه‌تیك پرێس:
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌فه‌رمی داوا له ئیداره‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا ده‌كات، هه‌ڵوێستی خۆی له‌باره‌ی گرژییه‌كانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه) له‌گه‌ڵ هێزی پێشمه‌رگه ڕابگه‌یه‌نێت.
پێگه‌ی “ئه‌لمۆنیتۆر” له زاری سه‌رچاوه‌یه‌ك كه به باوه‌ڕپێكراو ناویبردووه بڵاویكرده‌وه “حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌فه‌رمی داوای له ئیداره‌ی تره‌مپ كردووه، ڕاگه‌یه‌ندراوێك له‌باره‌ی گرژییه‌كانی نێوان یه‌په‌گه و هێزی پێشمه‌رگه بڵاوبكاته‌وه”.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی ئه‌لمۆنیتۆر وتوشیه‌تی، “حكومه‌تی هه‌رێم داوای له‌ئه‌مریكا كردووه هۆشداریی بداته هه‌سه‌ده، به‌وپێیه‌ی هاوپه‌یمانی ئه‌مریكایه له شه‌ڕی دژ به‌داعش”.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له هێزه‌كانی سوریای دیموكرات به ئه‌لمۆنیتۆر-ی وتووه، “ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی باس له‌وه‌ده‌كه‌ن هه‌سه‌ده ئاسانكاریی بۆ یه‌په‌گه و په‌كه‌كه ده‌كات بچنه هه‌رێمی كوردستان و هێرش دژی پێشمه‌رگه ئه‌نجامبده‌ن دوورن له‌ڕاستییه‌وه”.
ئه‌لمۆنیتۆر له‌باره‌ی گرژییه‌كانی چه‌ند ڕۆژی ڕابردووی سه‌ر سنوره‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌نێوان پێشمه‌رگه و یه‌په‌گه، پرسیاری ئاڕاسته‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كردووه، به‌ڵام تا ئێستا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بێده‌نگی هه‌ڵبژاردووه.