كاتی سەردانی شاندی هەرێم بۆ بەغدا رادەگەیەنرێت

پۆڵەتیك پریس
وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرایكرد، رۆژی یەكشەممە 30ی ئایار شاندی هەرێم سەردانی بەغدا دەكات بۆ گفتوگۆكردن لەسەر مەلەفە هەڵواستراوەكان، لەناویشیاندا رێكەوتن لەسەر بوجە و پشكی هەرێم.

جوتیار عادل وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە میدیاكانی عێراقی وتووە، رۆژی یەكشەممە شاندی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا دەكات و وەفدەكە لە ژمارەیەك وەزیر پێكهاتوون.

راشیگەیاندووە، ئامانجی سەردانەكە بۆ گفتوگۆكردنە لەسەر لێكتێگەیشتنەكانی تایبەت بە جێبەجێكردنی پرۆژە یاسای بودجە و ناردنی پشكی هەرێم لەلایەن بەغداوە.

وتەبێژی حكومەتی هەرێم ئاماژەی بەوەشداوە، تائێستا بەغدا بەپێی ئەو رێكەوتنەی كراوە پشكی هەرێمی كوردستان نەناردووە، حكومەتی هەرێمیش ئامادەیی تەواوی پیشانداوە بۆ جێبەجێكردنی رێكەوتنەكە و پاشەكشە ناكەین لە جێبەجێكردنی پابەندییەكان، ئەوەش لە كۆبوونەوەكانی رۆژی یەكشەممە لەگەڵ بەغدا جەختی لەسەر دەكرێتەوە.

هاوكات، بەشیر حەداد، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق بەپۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، یاسای بودجە هەردوو حكومەتی ناوەندوو هەرێم پابەند دەكات بەجێبەجێكردنی ئەركەكانی خۆیان.

وتیشی، شاندەكە دێنە بەغدا بۆدیاریكردنی میكانیزمی چۆنێتی رێككەوتنی ئەو پشكەی لەبودجەدا رێكەوتنی لەسەر كراوە وەك بەشی هەرێم.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەركی شاندەكەی هەرێم كەسەردانی بەغدا دەكات یەكلایی كردنەوەی كێشەهونەرییەكانە لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق و وەزارەتی نەوت و چۆنێتی میكانیزمی رادەستكردنی نەوت لەلایەن هەرێم و ناردنی پارەیە لەلایەن بەغداوە بۆ هەرێم.

پیشتر، ئیخڵاس دلێمی پەڕلەمانتاری پارتی لەپەڕلەمانی عێراق بەكەناڵی عێراقییەی ڕاگەیاندووە، حکومەتی هەرێمی کوردستان وەك نیازپاكی خۆی سەرجەم داتا پێویستەکانی رادەستی هەردوو وەزارەتی نەوت‌ و دارایی  و دیوانی چاودێری دارایی لەبەغدا کردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا