وەزارەتی خوێندنی باڵا دكتۆرای فەخری دەدات بە ئیسماعیل بێشكچی

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی كوردستان زانكۆی دهۆك رادەسپێرێت بۆ پێدانی دكتۆرای فەخری بە ئیسماعیل بێشكچی، كۆمەڵناس و نووسەری دیاری تورك.

رۆژی یەكشەممە 7-11-2021 د. ئارام محەمەد، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی كوردستان بە ئامادەبوونی بریكاری وەزارەت و سەرۆكی زانكۆی دهۆك و راوێژكار و بەڕێوەبەرانی گشتی پێشوازیی لە ئیسماعیل بێشكچی، كۆمەڵناس و نووسەری دیاری تورك كرد و رێز و پێزانینی ئاراستە كرد.

بەپێی راگەیەنراوێكی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی كوردستان، لە كۆبوونەوەكەدا وەزیری خوێندنی باڵا زانكۆی دهۆكی راسپارد ئامادەكاری بكات بۆ پێدانی دكتۆرای فەخری بە ئیسماعیل بێشكچی.
د. ئارام محەمەد راشیگەیاند: هەموو وشەیەكی نێو كار و بەرهەمە زانستییەكـان و قوربانییە مەزنەكانی بێشكچی بەرز دەنرخێنین، بە چـاوی ئەمەك و پێزانینەوە لێیان دەڕوانین، هیوای تەمەنی درێژ و تەندروستی باشی بۆ دەخوازین.

وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی باسی لەوەشكرد، سەنتەری بێشكچی لە زانكۆی دهۆك بۆ لێكۆڵینەوەی مرۆڤایەتی لە رێگەی توێژینەوە و بابەتە زانستی و ئەكادیمییەكانی كاری بۆ پێشخستنی ئاستی زانكۆ و بیروبۆچوون و گەیاندنی پەیامە راستەقینەكان كردوە. بۆیە پەرەپێدانی سەنتەری بێشكچی و كاركردن لەسەر هەڵوێستە نیشتیمانییەكانی لەپێناو دۆزی كورد ئەركی سەرەكیمانە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا